ڕوویی تو لە جیهەت حوسن دە تەعنی لە قەمەردا
Appearance
ڕوویی تو لە جیهەت حوسن دە تەعنی لە قەمەردا | دندانی دوڕڕت کەسری بە بازاڕی گوهەردا |
لەفزی تو شەکەربارە کەلامت شەکەرینە | شیرینییە نوتقی تو ڕەواجی بە شەکەردا |
تۆ حۆری لە نێو جەننەتەوە هاتوویی قوربان | میسلی تۆ نییە چونکە لە نێو نەوعی بەشەردا |
وەک زولفی سیاهت ڕەش و تاریک بووە ڕۆژم | لەو ڕۆژە کە ئەفشان بووە زولفت بە کەمەردا |
قوربان وەرە ڕوحمێ کە بە ئەحواڵی زەبوونم | ڕووحم لە فیراق و غەمی دووریت لە خەتەردا |
خەییاتی ئەزەل دۆزی لە بازاڕی مەحەببەت | ئەم خیلعەتە عیشقی تووە کردوومە بە بەردا |
ئەی دۆستە حوسەینی هەموو جەرگی بووە خوێناو | پەیکانی غەدەنگی موژەکەت دای لە جگەردا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|