Jump to content

ڕۆڵەی کوردم

From Wikisource
ڕۆڵەی کوردم (1950)
by قانع
307295ڕۆڵەی کوردم1950قانع
من کە ڕۆڵەی کوردەکانم، تورک و تارم بۆ چییە تا برای پشتیم ببێ یاری لە مارم بۆ چییە
تا کڵاشی بن چنی ژێر مەحکەمی خۆم دەس بدا قۆندەرەی تەسک و تروسک و لار و خوارم بۆ چییە
تا کتێبی وەسفی خاکی کوردسان ئینشا ببێ وەسفی رُکن آباد و نەهری ڕوودبارم بۆ چییە
تا سەبیلی زەرد و سووری فیتکە دوری خۆم ببێ فڵتە فڵتی نێرگەلە و تۆپی سیغارم بۆ چییە
شەربەتی هەرمێ لەت و دۆشاوی شوکەم دەس کەوێ ئارەق و تریاکی هەر وەک زەهرە مارم بۆ چییە
نەی کە شومشاڵە عەزیزم سەد گرامافۆن ئەژی سۆزی شمشاڵم ببێ من عود و تارم بۆ چییە
ڕانک و چۆخەم دەس کەوێ چیمە لە فاسۆن و حەریر جاوی خۆماڵیم ببێ چیتی توجارم بۆ چییە
بانی خێڵان ئاوەدان بێ بۆ قەڵەم بۆ کوردەکان تازە ئیتر ئۆچی پیسی بەد نیگارم بۆ چییە
تا ببێ بەفراو و مێرگ و چیمەن و ئێڵاخی خۆم ئاوی سوێر و دڕکە زەردەی گەرمەسارم بۆ چییە
تا تەماشای قامەت و لەنجەی کچی کوردم ببێ حۆری و غیلمانی سۆفی مفتەخوارم بۆ چییە
تا هەژارێ نکتەگۆ وەک قانعی پەیدا ببێ دەفتەری ئەفسانە کۆنی پڕ لە عارم بۆ چییە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).