ڕێم بدە با نەجاتم بێ لە حەلقەی ئەو داوەدا
Appearance
ڕێم بدە با نەجاتم بێ لە حەلقەی ئەو داوەدا | تا پەنجەکانم بهێنم بەو ئەگریجە خاوەدا |
کەسێ نایبنێ وەکو من بە شەرارەی غەمزەکەت | جەرگ و هەناوی سووتا بێ لەم دیار و ناوەدا |
کوانێ شەرتت ؟ کێ خەزانەی لوتفی پاماڵ کردوویی | کوفرە جارێ ڕەحمێکت بێ بەم دڵە سووتاوەدا |
با هەموو عالەم بزانێ عەهدی خۆم بەسەر دەبەم | تەنیا ڕۆحم ماوە ئەیدەم لە ڕێگەی ئەو چاوەدا |
پەروانە ئاسا لەدەوری شەمعی سیمات خول ئەخۆم | تا بسوتێنم و بڵێن خۆی کوشت لەو پێناوەدا |
خوردی ڕۆژ و خوابی شەو لێم حەرامن چارەیەک | بەزەییەکت بێ بە حاڵی ئەم چاوە گریاوەدا |
هەوری مەئیوسی ناتیقا شەست ئەکا هۆشت ببێ | ماڵی مەعشوقت نەدا بە دەم ئەو لافاوەدا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|