ڕەقیبی بەد لقا یا ڕەب ئەسیری دەردی میحنەت بێ
Appearance
ڕەقیبی بەد لقا یا ڕەب ئەسیری دەردی میحنەت بێ! | فتادەی بەحری غەم، دووچاری گەردابی مەشەققەت بێ |
بە ئوممێدی مرووەت، بێ نسیبی کەی، عەبەس چونکە | لە دنیا هیچ کەسێ نەیدیوە بەد، ساحیب مرووەت بێ |
ئیلاهی کوێر ببن جوملە ڕەقبیان یەک بە یەک! تا کەی، | ئەسیری ناری فیرقەت بم؟ دەمێ با وەقتی وەسڵەت بێ |
ڕەقیبی سەگ سیفەت چاری بە نان و دەرزییە هەممی | عیلاجی دوور کونەندەی هەر ئەوە، با تووشی زەحمەت بێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|