ڕەمەزان ناوی وەسمان سێ لاقە
Appearance
ڕەمەزان ناوی وەسمان سێ لاقە | هەر دە ڕۆژ لاقی ئەشکێ سێ تاقە |
بیستەم تێپەڕی دوو پێی شکاوە | لاقی سێهەمی سەختە شکاوە |
هەرچەند ڕۆژووەوان هێزی بڕاوە | قەدر و سەوابی کەوتۆتە دواوە |
جاران کە ئەبوو بە بەرەجەژنان | منداڵ بە گاڵە ئەکەوتنە مەیدان |
بە ئاڵ و واڵا و بەرگی زەرد و سوور | گۆرانیان ئەگووت بە ساز و سەمتوور |
ئێستا گرانی وای بەسەر هێنان | منداڵمان بێ جل کەوتوونە گریان |
ساڵێکە ئەڵێن: کووتاڵ ئەدڕێ | جل و بەرگ دڕا درۆ دوای بڕێ |
ئەوی کە بەشی خۆی پێ بڕاوە | ئەو باکی چییە منداڵ گریاوە |
بەزمی ئەزمڕ و سەرچنار باوە | قوڕبەسەری بۆ مەعاش خۆر ماوە |
نرخی خواردنمان یەک بە پەنجایە | قوماندەی مەعاش «برەندە سایە» |
کەسیش ناوێرێ بڵێ بۆچ وایە | ئەڵێن: قیسمەتە و کاری خودایە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 883
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|