ژنی دوو مێردە
Appearance
شاوەیس و باوەیس شەریکی ژن بوون | جێگەی پێکەنین دۆس و دوژمن بوون |
خاتوون کە ژنی هەردوولایان بوو | بۆ خزمەتکردن کەوتە هاتووچوو |
ئەگەرچی خاتوون چوست و چالاک بوو | بە شەو و بە ڕۆژ دڵی خەمناک بوو |
چوون تەبیعەتیان لەیەک جیا بوو | ئەمیان بێ حەیا ئەو بەحەیا بوو |
ئەم بێ خوێی ئەویست، ئەویان سوێری ئەخوارد | ئەم جێگەی ئەویست ئەو بۆ ئاوی ئەنارد |
ئەمیان ئارەزووی باخەڵی ئەکرد | ئەویان زۆ وەچی تووتنی ئەبرد |
تا ئاخری خاتوون گەیی بە گیانی | هاتەوە سەرخۆ هۆش و سامانی |
وتی بە باوەیس هەی کۆستت کەوێ | پرسیارم هەیە وەرامم ئەوێ؟ |
ئەگەر تۆ مێردی شاوەیس بۆ چییە؟ | شاوەیس مێردم بێ تۆ جێگەت نییە |
وەرامی داوە نازانی من کێم؟ | من کوێخا باوەیس هەم نێر و هەم مێم |
بۆ شاوەیس ژنم، لەچاو تۆ پیاوم | پیاوێکی تەواو خاوەنی ناوم |
نەتبیستووە دنیا کە خلەی ئەگا | خلەیش هەڵئەسا مام بلەی ئەگا |
گوێ مەدە بە فێڵ بووە تا بووە | ئەم ئیشە خێرە هەر ئیشی زووە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|