ژنی نابینا
Appearance
کچێک نابینا بێبەش لە چاوان | کەوتە سەر خەیاڵ دەرچێ لە باوان |
شووی کرد بە پیاوێ بێ دەستی هەژار | کاتێ کەوتنە یەک لە کاتی بەهار |
بۆ بەهارێ تر ژن زگی پڕ بوو | بۆ باری زایین کەوتە هاتوچوو |
کاتێ زا کوڕێک هەر وەک بەرخی نێر | سپی و خەرپۆڵە وەک قاشی پەنێر |
کوڕی بەخێو کرد بە دەس تێ کوتان | بەو بێ چاوییە کوڕی پێ گەیانن |
ئەیوت باوانم هێزی دڵەکەم | لەباخی ژینا تاقە گوڵەکەم |
خەم ئەومە نییە کە من بێ چاوم | لە دنیای ڕوونا تەواو داماوم |
من چاوم ناوێ سەیری دنیا کەم | سەیری کۆمەڵی خزم و برا کەم |
یا خۆ تەماشای مێگەل و ماڵات | یا خۆ سەیرانی کوێستان و باغات |
بۆیە وا دائم زار و زەبوونم | ئەگاتە فەڵەک قرچەی دەروونم |
نازانم ڕۆڵە پارچەی بلووری | ڕەشی یا سەوزی، سپی یا سووری؟ |
ئاخ تەنیا تاوێک چاوم ببوایێ | سەر تا پای باڵای تۆم پێ بدیایێ |
پاش ئەوە مردن لەلام زۆر خۆش بوو | چوون لە گۆریشدا هەر تۆم لە هۆش بوو |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|