کار تا نەشێوێ ناگاتە سامان
Appearance
کار تا نەشێوێ ناگاتە سامان | «کەوا» نەیکێشی ناگاتە دامان |
نەجوڵێیتەوە خوێن نایەتە لەش | تەقەللا نەدەی ناتدرێتێ بەش |
«ضرب المثل»ە بە زوبانی ئێران | مەپرسە و لێدە لە تیپی ڕەندان |
«غەواس» کە ترسی مەرگی بێتەبەر | ناچێتە دەریا و ناگاتە گەوهەر |
هەرچی دێتەپێش حوکمی قەدەرە | لەڕاستی قەدەر خەڵک بێ «بەسەرە» |
مەنیشە بەهۆی چۆن و چەندەوە | باز لە بوارا دێتە بەندەوە |
جاران بۆ مەسنەد بازیان هەڵئەدا | زۆر جار ئەکەوتە سەر پیاوی گەدا |
ئێستا ئەو کەسەی قودرەت ئەنوێنێ | بە هەڵمەت بەختی دوژمن ئەنوێنێ |
هەندێ لە نادر بۆی هەڵدەکەوێ | بە پاش قول دێوی زوو بۆ دەکەوێ |
خو فەرمووی هەندێ چشت ئەکەرهێنی | دوایی دەیبینی کە خێر دەبینی |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 626
1941/05/08
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|