کوا شاهم کوا ماهم کوا سەرداری خووبانم
Appearance
کوا شاهم؟ کوا ماهم؟ کوا سەرداری خووبانم؟ | کوا ئارامی گیان و دڵ، کوانێ میری میرانم؟ |
کوا ڕاحەت ڕەسانی خاتری مەحزوون و غەمگینم؟ | کوانێ ڕۆشنایی بەخشی دیدەی ئەشک ڕێژانم؟ |
کوانێ شەهسواری عەرسەیی حوسن و مەلاحەتمان | کوانێ شای سوپاهی دولبەرانی ماهڕوویانم |
سەبا! لوتفێ بکە، بێنە پەیامێ بۆ منی بێ دڵ | کوانێ یۆسفی سانی، کوانێ جانی جانانم؟ |
منی دووچاری دەرد و هیجر کرد ئەو شۆخە و ڕۆیی | بەغەیرەز ماچی لێوی ئەو نییە ئێستاکە دەرمانم |
عەجەب، ڕەحمی بە حاڵی من نییە ئەو لالە ڕوخسارە | کە ئێستا لالەزارێکە لە خوێنی ئەشک دامانم |
بە ناری فیرقەتی سووتا بە یەکسەر جەرگ و جان و دڵ | خودا ڕەحمێ بە حاڵی من نەکا مومکین نییە مانم |
لە وەجهی مەرحەمەت ئەمشەو لە چەرخی هەفتەما هەممی | مەلائیک زار و ناڵین بوو، لەبۆ حاڵی پەرێشانم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|