کوردستانی خۆش نیشتمانی جوان
Appearance
کوردستانی خۆش، نیشتمانی جوان | تۆ قیبلەگاهی منی بێ گومان |
چاوم پشکووتووی شاخەکانتە | فێری ژیانی باخەکانتە |
دەنگی شمشاڵی شوانەکانت | زریق و باقی جوانەکانت |
قاسپەی کەوانی قەد کێوەکانت | خوڕەی ئاوەکەی نشێوەکانت |
ئەمانە هەمووی گوێیان کردمەوە | هەوێنی شیعری دڵیان گرتمەوە |
نەونەمامێ بووم لەم خاکە ڕووام | بە خۆشەویستیی وڵات ئاو درام |
بەڵێ کوردستان تۆ منت خولقان | تۆ منت خولقان پێت بەخشیم ژیان |
خۆشیی ژیانم، خۆشیی ژینتە | ئێشی ژینی من، ڕۆژی شینتە |
چونکە کوردستان، نیشتمانی جوان | تۆ قیبلەگاهی دڵی بێ گومان |
بەغدا
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|