کوردی دۆ نەدیو پف لە دۆ ناکا
Appearance
کوردی دۆ نەدیو پف لە دۆ ناکا | کە تێریشی خوارد ڕوو لە تۆ ناکا |
ئەڵێی تۆفانی نووحە هەستاوە | باوک ئەولادی ژێر پێی خۆی ناوە |
بە خاڵۆ خاڵۆ هات بە لامەوە | بوو بە توولەمار دای وەپامەوە |
ئەگەر کەڵکی بێ ئەوسا خاڵەیە | ئێستا دەور دەوری سوورەداڵەیە |
هەندێکمان هەیە ڕەگی خەو ئەگرن | تا ئیشیان هەیە لەبەر پیاو ئەمرن |
ئەمڕۆ لە لایان ساحێب مەقامی | پێت هەڵخلیسکا شێت و نەفامی |
سەیر ئەو سەیرەیە ئەمەیش ئەزانین | دێین خۆمان لادەین کەچی ناتوانین |
ئاخ خۆزگە هێندەی سەخی و جەسوورین | چی دەبوو بەدڵ لە یەک ببوورین |
ئەو قەومە بەرز و ساحیب مەنزڵن | کە لەگەڵ یەکدا ڕاست و یەکدڵن |
ئەوەی بە بەشی خۆی ناڕەزایە | بە هەوڵی بێ جێ ڕووی لە قەزایە |
تیری دۆست لە پێی «ژیان» درابوو | زۆراب بە تیغی ڕۆستەم کوژرابوو |
بە بەردەباران کورد نەمرد بوو | بەگوڵی دۆستی گیانی دەرچوو بوو |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 446
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|