کوفرەحمەد شەڕیە لەسەر کەر و گا
Appearance
کوفرەحمەد شەڕیە لەسەر کەر و گا | لە کردەوەی خوا هیچ کەس تێ ناگا |
کێ بە عەقڵی خۆی نانی خواردووە؟ | دانا کەی خۆشی ڕابواردووە؟ |
«هارون الرشید» میسری بۆ گیرا | چشتێکی سەیری هاتبوو بە بیرا |
وتی: فیرعەون چۆن داوای خوایی بوو | تەنها بەم موڵکی میسرە بایی بوو |
لەو قینە میسری بە «خضیب» سپارد | یەکێ بوو بۆ ناو گاگەلیان ئەنارد |
ساڵێ بەر «نیل»یان کرد بو بە پەموو | نیل گەڕایەوە خەسار بوو هەموو |
هاواریان بۆ برد دەستەی زەرەرمەند | وتی: خوریتان بۆچی لێ نەچەند؟ |
ئێستا هەڵکردی جیهانی دوانە | یەکێکیان خەمە، یەکێکیان نانە |
هوشیار غەمبارە، بێعار پارەدار | تۆ مەروانەرە عەقڵ و ئیختیار |
من بۆیە «ئەحەی جاو»م خۆش ئەوێ | کەللەی هێند ڕەقە بە هیچ نانەوێ |
کە کەوتیتە ڕێ بارمان زۆر سووکە | ماڵ و دەوڵەتمان لە لا مەهتووکە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 911
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|