کوڕەکەت علمی بخوێنێ
Appearance
تۆ کە بابی، کوڕەکەت علمی بخوێنێ چاکە | عاڵەمی جەهل لەلای من بە مەسەل خاشاکە |
وەرە بنواڕە لە کوردا ئەوە وا علمی نییە | حامڵی کولەکە و زەرگ و دەف و مەشاکە |
بەر لەوا علمی حەق و شەرع و حەدیس و قورئان | جا لە پاشا لە سنائع بە دڵت کام چاکە |
پینەچی گەر بە تەزەللم لە وەتەن دورۆ کەوێ | لە هەموو لایێ بە سایەتی عەمەڵ و بێ باکە |
کوڕی پاشا لە غەریبی بە ئومێدی نانێ | وا پەشێوە کە ئەڵێی گێژی خەمی تریاکە |
ئەوە پارەی هەیە دایم بەدەماخ و شەوقە | ئەوی پارەی نییە چاوی بەئەبەد نەمناکە |
قانعی چۆن عەمل و کەسبی نییە بێ سەمەرە | سەد هەزار دەفعە ئەڵێت خۆزگە بەوەی حەککاکە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|