کوڕ ئەبێ چۆن بێ؟!
Appearance
کوڕ ئەبێ جێگەی شاخ و بن بەرد بێ | ڕەنگ زەرد و زایف هەناسە سەرد بێ |
خەمبار و پەشێو سەرسام و بێ ڕەنگ | بێ کەیف و دەماخ وەک نەقشی ڕوی سەنگ |
وەک پڵنگ چابک، وریا وەک ڕەشمار | بە زاهیر سەرکز وەک مەردە موردار |
مردن و ژیان لە لای یەکسان بێ | بۆ بە جێماوی پیشەی گریان بێ |
زۆر چاک تێکۆشێت بۆ بەرزی هۆزی | خۆ بکات بە قوربان بۆ خاکی کۆزی |
هەتا ئەتوانێ دەس هەژار بگرێ | سارد نەبێتەوە هەتاکوو ئەمرێ |
جەنگ لابا لە ناو برادەرانی | ئاشتی خاتە بەین کەس و کارانی |
هێندە تێکۆشێت چاک خوێندەوار بێ | لە ڕێی ئازادی زرنگ و هۆشیار بێ |
وڵات نەفرۆشێ ببێ بە جاسوس | پارە وەرنەگرێ لە باتی نامووس |
خۆی پڵاو نەخوا و برای نانی جۆ | فاسۆن نەپۆشێ و براکەی پەڕۆ |
خەمی تێکەڵاو خەمی یاران بێ | پڵنگی نەبەز لە ڕووی مەیدان بێ |
ژیانی گەلی نەدا بە پارە | لەسەر حەق بڕوا بۆ ژێر قەتارە |
زیندان لە لایا باخ و بێستان بێ | بەرزی یا نزمی لەلای یەکسان بێ |
ئەوسا پێی ئەڵێم، کوڕی جوانە | شێری بێچوە شێر، بێشەی نیشتمانە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|