کەری بانگ کراو بۆ سەر شایی و زەماوەن
Appearance
جارێ کەرێکیان بانگ کرد بۆ شادی | قاقا پێکەنی کەر بە ئازادی |
کلکی بەرزۆ کرد لوتی هەڵبڕی | بە دڵێکی خۆش جار جار ئەزەڕی |
وتیان تۆ بۆچی وا پێ ئەکەنی؟ | خۆ بانگ کراوی سەر زەماوەنی |
وتی من بۆیە وا پێ ئەکەنم | نە دەهۆڵ کوتم نە شمشاڵ ژەنم |
نە سەرچۆپی کێش نەدوایی گیرم | لەبەر بار کێشان زیز و زویرم |
نە هەڵپەڕکێکەم وەک هەڵپەڕینە | نە ئاوازەکەم جوان و شیرینە |
بەوا مەنواڕە کز و کەساسم | من وەک خەڵقی نیم خۆم چاک ئەناسم |
ئەزانم بۆیە من بانگ کراوم | حەماڵی دار و بەر میلە ئاوم |
چەن خۆشە گشت کەس جێی خۆی بزانێ | بەقەد جەوهەری شانی خۆی دانێ |
نە چۆلەکە بێ و وەک باز بێتە ڕاو | بەسەرە خەری خۆی خاتە ناو داو |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|