Jump to content

کەمی ماوە

From Wikisource
کەمی ماوە (1945)
by مەلا مارف کۆکەیی
309218کەمی ماوە1945مەلا مارف کۆکەیی

لە گۆڤاری نیشتمان، ساڵی یەکەم، ژمارە٦، ڕەشەمەی ۱۳۲۲،لاپەڕەی ۲۰ بڵاو کراوەتەوە.

لە شەوقی نیشتمان و شوعلەی ئەستێرەی گەلاوێژە برینی ڕووح و قەلب و قالبم فیلجوملە ساڕێژە
ئەگەر باوەڕ دەکەن یاران سەدای تەپڵی بەشارەت دێ مەڵێن ئەم شاعیرە دێوانەیە یا شێتە یا گێژە
دەڵێن ئەو کاروانی قافڵەی کوردی وەپاشکەوتوو کەمی ماوە نەجاتی بێ لە ئەم هەوراز و ئەم لێژە
برا گەردنکەجی و مەحکوومی خۆراکێکە ژەهروای دەخیلت بم نەچی بیخۆی بڕۆ تێی هەڵدە بیڕێژە
لە میوەی باغی ئازادی کەسێ بخوا دەکا تەسدیق کە میوەی جەننەتە هاتۆتە دنیا هەستە بیچێژە
کەسێ مونکیر بە ئازادی و بە ئیستیقلالی میللەت بێ بە سووڕەت زیندووە دڵ مردووە بینێرە بینێژە
کەسێکی هەر تەڕەققی شەخسی خۆی مەنزوور و مەتڵەب بێ بە سووڕەت گەرچی گوێ کورتە بەڵام بێچارە گوێدرێژە
خوداوەندا بە حەقق و حورمەتی خاسانی دەرگاهت ئەوانەی ڕوو بە قیبلەن دایمەن دەستیان بە دەسنوێژە
کەسێ حیفزی حقووقی میللەتی مەنزور نەبێ ڕەببی کەڕ و لاڵ بێ لە پاش کوێری بە خروێکە و بە سوورێژە

بوێژێکی ناودار


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.