کەوش دڕا جارێ پینە ئەکرێ
Appearance
کەوش دڕا جارێ پینە ئەکرێ | زۆر پینە کرا پێی پیاو ئەگرێ |
پێڵاو و قەبری تەنگ بە ئازارن | دەست تەنگ و ڕووگرژ هەردوو بێکارن |
سەد بزن سواری گامێش ئەکرێ | ئینجا پێڵاوی پێمان ئەدروێ |
ئای پێخاوسی چەند باش بوو جاران | نە «کەرەتە» بوو نە کەوش هەڵکێشان |
ئێستا موحتاجی کەرەتەین هەموو | بەڵکوو پێڵاومان بۆ هەڵکێشێ زوو |
پیاوی بە تەمکین ڕەنجی بە بادە | بە لۆغەتی میسر «جەواد» گەوادە |
لە حیجاز ناوی نامووس «پەشە»یە | خاتوو ئایشێش لای ئێمە «وەشە»یە |
پاروو گیرایە قورگ چاری ئاوە | ئاو لە بین گیرا کفنی جاوە |
هیچ کەس لە پڕێ نەبووە بە کوڕێ | تا دەبێ بە پیاو سەد کفن ئەدڕێ |
ئەوەی لەسەر کار پیاوی دانابێ | ئەبێ سەرکاری پیاوی دانا بێ |
ئەگەر بپرسی دوژمن لاڵ ئەکەی | ئەگەر بترسی «عەدو» زاڵ ئەکەی |
لێدە لە سەفی ڕەندان تێپەڕە | چارەی پێشکەوتن تەشقەڵە و گەڕە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 634
1941/07/17
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|