Jump to content

کە خوا سروشتی ئێمەی خستە ڕوو

From Wikisource
کە خوا سروشتی ئێمەی خستە ڕوو (1950)
by پیرەمێرد
305404کە خوا سروشتی ئێمەی خستە ڕوو1950پیرەمێرد
کە خوا سروشتی ئێمەی خستە ڕوو «وَخَلَقَکُمْ أَطْوَارا»ی فەرموو
هەندێکمان هەیە کە گۆشت نەخۆرە گۆشتی بۆ ئەبێ بە زگەشۆرە
هەندێکیش بۆنی پیازی کرد هەڵدێ هەندێ بە کشمیش دڵی تێک هەڵدێ
هەندێ لەلایان کە قەزوان ئەخۆن هێند تووڕە ئەبن ئەڵێی خوێن ئەخۆن
هەندێ بە جیڕەی دان بێهۆش ئەبن هەندێ بە بۆنی خۆش نەخۆش ئەبن
هەندێ کە هەنگوین ئەخۆن قەبز ئەبن هەندێ بە قۆخێک تووشی لەرز ئەبن
هەندێ لغاوی شەیتان کراوە هیچی لە ماڵی خۆی پێنەبڕاوە
هەندێکیش ئەیخوا و ئەیبەشێتەوە دوو چەندانیشی زوو بۆ دێتەوە
چاو نابڕێتە مەسنەد و پارە بۆ ئیشی فەقیر وەک خزمەتکارە
هەندێ وەک دووپشک چزوی پڕژارە تەبعەن مێمڵی کەوتە و هەژارە
ئەبینێ بەدکار کە چی بە سەر دێ عیبرەت ناگرێ و نایێتە سەر ڕێ
جوولەکە شەمووی هاتبوو بەسەردا مسڵمان ئاگری لە ڕیشی بەردا
گاور جگەرەی پێ دادەگیرساند شیعەش بە کیردە کولە دەیترساند
ڕەسم و ئایینی زەمانە وایە لە ڕۆژی ڕەشدا کێ بەوەفایە؟
ئیکرامی فەقیر بە نان و دۆیە لە هەموو شوێنێ کەوا بخۆیە

ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 492


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).