کە زولفی عارزی داگرت و ڕۆژی ڕوونی کرد ئاوە
Appearance
کە زولفی عارزی داگرت و ڕۆژی ڕوونی کرد ئاوە | عەجەب سیڕڕێکە لەم کوفرە کە ئیمانی لە نێو داوە |
لە دەرگانەت ئەگەر دەستم کەوێ خاکێ بە سەرما کەم | لە لای خۆم قیبلەکەم، تاجی کەیانم وا لەسەر ناوە |
لە ڕوویی ڕەحمەوە جارێ بنۆڕە حاڵی موشتاقان | کە ناڵەی وان بە سانی نەفخی سوور و حەشرە ڕوویداوە |
لە هیجرانی گوڵم جان و دڵم غارەت بوو ئەی یاران | لە جسمم گەر دەپرسن وەک موقەببا ئیسمەکەم ماوە |
لە شەرقی شەوقی وەسڵت ڕۆژی عومرم وا غرووبی کرد | لە مەولا چۆن ئەبێ ژینم کەوا مەحشەر هەڵستاوە |
لە بەحری عەشقی ئیزهاری غەواسیم کرد و نەمزانی | هەزار غەوواسی وەک من لەو عەمیقی کێژە داماوە |
نیگار فەرمووی لە عەشقی خۆمە سافیم کوشتبوو ئەمما | موحەیەر مام چ سەگمەرگێکە ئێستێکەش دەڵێن ماوە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|