کە شیرت خستە سەر ئاگری گڕ
Appearance
کە شیرت خستە سەر ئاگری گڕ | بە جۆش هەڵدەچێ ئەڕژێ کوتووپڕ |
هەر قەیماغێک و توێژی لە سەرە | کە نەما ئیتر نابێ بە کەرە |
دۆکوڵیویش تێکی نەدەی ئەبزڕکێ | ئاگری بن کایش هیچ دانامرکێ |
ئەو کەسەی ئاگر ئەخاتە بن کا | وەبزانە خۆیشی بە دووکەڵ خنکا |
فەرموودەی خوایە گوێی لێ ڕاگرە | فیتنە لە کوشتن بە شیددەتترە |
هەر منداڵێکی لە دایک ئەبێ | لەسەر فیترەتی ئیسلامی ئەژێ |
دوایی دایک و باب دەرسیان دائەدەن | بۆ سەر ئایینی خۆیانی ئەبەن |
هەندێکیش کە وا بە گیانێکی پاک | خوڵقاون ئەڕۆن لە ڕێیەکی چاک |
بەدکار بە قسەی لووس تەفرەی ئەدا | لەگەڵ خۆی ئەیبا بە ڕێگای بەدا |
سا خوا ئاگرێکی وای بەرداتە ماڵ | خۆی و گشت کەسی بن بە کۆی زوخاڵ |
ئەوەی کە خوڵقی دڵ ساف ئەگۆڕێ | خوا لە ناوی بات بیخاتە گۆڕێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 914
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|