Jump to content

کە لە بەهەشتا ئادەم بۆی دەرچوو

From Wikisource
کە لە بەهەشتا ئادەم بۆی دەرچوو (1950)
by پیرەمێرد
305476کە لە بەهەشتا ئادەم بۆی دەرچوو1950پیرەمێرد
کە لە بەهەشتا ئادەم بۆی دەرچوو بە سەیران نەبوو، بە دەرکردن بوو
ئەم خاکدانە ناوی مەنفایە نابێ پێی بڵێن جێگای سەفایە
بۆیە پێغەمبەر شاهی ئەنبیا فەرموویە ڕاحەت نابێ لە دنیا
ئێمە تێ ناگەین لەم کاروبارە دەست بەرد ئەهاوێ، بەرد گوناهکارە
هەندێ سروشتی بنچینەی بەدە ئەوە چاک نابێ دەستی لێ مەدە
هەندێ بە بەدی باوکی ئەخوڕێ پێکۆڕەی مشکە و جەواڵ ئەدڕێ
خوا بۆ زیانێ کوللە ئەنێرێ بە عەینەمەلیش پاسی ئەسپێرێ
هەر زەد و خوردە کاری دنیایی بۆیە لای عاقڵ خۆشە تەنهایی
زۆرکەس بە قسە، چاکەی لا چاکە کەچی کە بەدی پێش هات بێباکە
ئێستری چەمووش چاکەی پێ ناوێ لەسەر ئالیکیش جووتە دەهاوێ
بە ئێستریان گوت باوکی تۆ کێیە؟ وتی دایکی من شەجەرەی پێیە
ئێستا دەبینی هارێک و هاجێ یەک کەوتوون موویان بە بەینا ناچێ
لە دڵدا خوێنی یەکتر ئەمژن کە فرسەتیان دی یەکتر ئەکوژن
دوو پیاوچاک چاویان بە یەک ناکەوێ بە بیستنی دوور یەکیان خۆش ئەوێ
ئەو کەسەی لەگەڵ خەڵک دڵی پاکە خۆش ڕادەبوێرێ، لە ترس بێباکە
کەچی بەدکارێ یا پایەبەرزێ دڵی وەک گونی هەلاج ئەلەرزێ

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 573 و 190
1939/07/06


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).