گاڵتەی مناڵان هاتەوە کایە
Appearance
گاڵتەی مناڵان هاتەوە کایە | بۆ مقۆ مقۆ، بوو بە سەرمایە |
وا بە یاری کۆن گاڵتە پێک ئەکەین | لێمان زویر مەبن ناوی کەس نابەین |
بە «گەنم گەنم» گەوج تێدەکەوێ | بەڵام «ڕێوی چوو» سیخورمەی دەوێ |
«ئاشە تەندوورە»ی زەمانە وایە | هەرچی کە سوار بێ شەقی لە دوایە |
لەبەر چەپۆکان زۆر جل خوار بووە | «بابی بابی»یە وا کەر سوار بووە |
نانی خۆت بجوو وەرکەوە لەوێ | کڵاو بفڕێنی خەڵک دووت ئەکەوێ |
لە «سنگەوباز»دا ئەبێ دواکەوی | کە بووی بە خەلفە هەر تێدەکەوی |
کەس ناڵێ حەمام بە فوو گەرم ئەبێ | بە «پشت لێدانە» کۆڵنج نەرم ئەبێ |
ئەگەر «قاڕنەتۆپ» تەواو بزانی | لە«قەلوشار»دا وەستای چوار نانی |
هیچ کەس بۆ «سێ باز» هێزی نەماوە | ئێستا «کەوشەکی عاڕەبی» باوە |
بەخوێندەواری کار نایەتە گیر | مدیریی بووە بە «میروگزیر» |
«پەنای بێدەنگ»ە تووڕەیی نابێ | ئەگەر سەد گوێچکەی تیا ڕاکێشرابێ |
بو بێ ئابڕوو زۆر چشت موباحە | ئەوی بێدەنگە «کۆلکی مزراحە» |
بە گوریسی خەڵک ئەچین بۆ داران | ئەڵێی، نە بامان دیوە، نە باران |
خوێن پەڕیە سەرت لووتت ئەپژێ | کاسە کە پڕ بوو ئەوسا دەڕژێ |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 372
1933/08/03
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|