گرفتارم بە جیلوەی چاوی ڕەشت
Appearance
گرفتارم بە جیلوەی چاوی ڕەشت | سەراسیمەم بە شوعلەی کوڵمی گەشت |
ئەوە شوعاعی سۆزی من بوو دڵم | بریسکەی دا لە ڕوخساری مەهوەشت |
بارانی نووری یەزدانی لە سەردا | دەبارێتە سەر لالەزاری لەشت |
خودا دایم دەستی بە باڵتەوە بێ | تا خەم نەبینێ دڵەکەی بێ غەشت |
هوەیدایە لە دڵتا ناتیق عیشقێ | پێی بزانە کە شێخت داویە بەشت |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|