گفتوگۆی دوو بولبول
Appearance
جارێ بولبولێ سەربەست و ئازاد | ئەسووڕایەوە زۆر بە خاتر شاد |
لەم دار بۆ ئەو دار، لەم چڵ بۆ ئەو چڵ | لەم باخ بۆ ئەو باخ، لەم گوڵ بۆ ئە گوڵ |
مانگێ لە کوێستان، مانگێ لە گەرمیان | ڕۆژێ لە دێهات، ڕۆژێ لە شاران |
ڕۆژێ ڕێی کەوتە داڵانی ماڵێ | خاوەن دەسەڵات حاڵ و ئەحواڵێ |
نواری قەفەسێک لە زێڕ کراوە | لە گۆشەی داڵان هەڵئاوسراوە |
بولبولێ تیایە ئەخوێنێ بەگەرم | تێی ئەچریکێنێ بە بانگێ بێ شەرم |
قاپێ پڕ دانە و قاپێ پڕ ئاوە | لە ناو قەفەسدا بۆی دانراوە |
بولبولی ئازاد وتی ئەی بولبول | لە من خرابتر عاشق بە ڕووی گوڵ |
جێم بکەرەوە بمبە ژووری خۆت | لەو دان و ئاوە کە ئەێهێنن بۆت |
بەخێوم بکە با دراوسێت بم | هەر وەک خزمەتکار خاکی بەر پێت بم |
بولبولی گیراو وتی بە سەربەست | لە شێت خراپتر بە خۆڕایی مەست |
مەگەر نازانی ئەمە زیندانە | ئەم دان و ئاوە گشتی سندانە؟ |
ئەو گۆرانییە کە من ئەیخوێنم | شین و گریانە خۆم ئەلاوێنم |
ژیانی گیراوی وەک ژاری مارە | کەی ئەساچێنێ هەر کەس وشیارە |
بە زگی برسی لە چلەی زستان | سەربەست بگەڕێم کوێستان بە کوێستان |
خۆشترە لە ناو قەفەسی ئاڵتوون | لەسەر تەختی شا بە زاری و زەبوون |
ئەم دان و ئاوە بە میراتم بێ | چوون هیوام نییە قەت نەجاتم بێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|