گلەیینامە
Appearance
کاکی شاعیر! وا دیارە ئارەزووی مەیدان ئەکەی | هەجوی شێری بێشەڵانی کۆمەڵی کوردان ئەکەی |
چیت لە دەست دەرچوو کە ئێستە وێڵ و سەرگەردانی بۆی | بۆچ بە ناحەق هاوبەشی (....) پێپان ئەکەی؟ |
سەد هەزاران نەوجوانی شێرەزای میللەت کوژان | ئێستە مەیلی ئیلتیامی (....) کوردان ئەکەی؟ |
خۆڵەمێشێ بوو لە ماڵی ئالی ئەییووب وایە کرد | ناری نەمروودی لە ژێر چی مەخفی و پەنهان ئەکەی؟ |
شۆڕەسوارانی غەیوورم چاوی خۆیان هەڵبری | کاکە گیان تۆ چۆن خەیاڵی سەرکزیی کوردان ئەکەی؟ |
مارەکەی شێخ هۆمەرە، زۆر چاک لە من حاڵیتری | دەردی دواکەوتووی وڵاتم تۆ بە چی دەرمان ئەکەی؟ |
مام و باپیر و برا و عەشرەتم کوژران و چوون | تازە سوڵحی حەربی بەینی ئادەم و شەیتان ئەکەی!؟ |
بێرە مەیدانی سەداقەت، پێم بڵێ کوێت ژان دەکات | ناوێری هەڵمەت لە کەر دەی، شەڕ لە گەڵ کورتان ئەکەی؟ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|