Jump to content

گلەیی لە چەرخ (I)

From Wikisource
گلەیی لە چەرخ (1954)
by قانع
306912گلەیی لە چەرخ1954قانع
سەیری کە! چەرخی کۆنە چلۆن شاڵ و جاو ئەکا دوژمن بە ڕۆحی سێبەرە، مەیلی هەتاو ئەکا
مێ باز و مێ پەرستە موعینە بە ئیشی مێ هاوڕەزمی شیری بێشەیە قەتڵی پیاو ئەکا
پیرە ژنێ وەهایە بە سەد مەکر و چابلووس خۆ گیرە، خۆ فرۆشە، لە گشت کەس سڵاو ئەکا
بەم پیرییە چ مناڵە، لە بۆ ڕەنگی ئاڵ و واڵ ڕەنگ ڕێژە کووپە کانی، لە قەلبی شکاو ئەکا
گاهێ سەری لە هیچەوە، ئەیداتێ تەخت و تاج گاهێ سەری لە تاجەوە، بە تپڵی دڕاو ئەکا
بەڕی نییە لە شاخەدا جنگدارە وەک پڵنگ بەحری نییە لە بەحرەدا ئیشی سەراو ئەکا
کەبابچییەکی چ شۆخە، بەڵام دڵ ئەدا لە سیخ! قیمەی کەبابەکانی، لە جەرگی بڕاو ئەکا
دەوران وەکوو خەیاتە بە مقرازی هاتوچۆ جلدووری چاکە کەواکەی لە لاشەی دڕاو ئەکا
قانع بە دەستی چەرخەوە وا مات و سەرکزە بێ هێز و بێ تەکانە لە ماری کوژراو ئەکا


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).