گلەیی لە چەرخ (II)
Appearance
سەیری چەرخی چەرخە کۆنە چۆن بە ناڕاستی گەڕا؟ | ڕەحم قەت ناکا بە موفلیس، شەرم قەت ناکا لە شا |
نیمچە سووڕی دا لەسەر مەیلی مەلا مفتی هەزار | لای بەلای شێخی تەریقەت کردەوە بوو بە هەرا |
ئێستەکەش وا هاتە سەربازاڕی قووەی کارەبا | زیکری زاهد تێکەڵە با سینەما باسی نەما |
ڕوو لە لوقمانی زەمانە وەرگەڕێ ئەیکا بە کەر | کلکی کەر بەرزۆ بکا ئەیکا بە لووتی ئارد بەبا |
کەوتە سەرباری غەزەب چەن پادشای کرد بە هەتیو | هاتە سەرباری کەرەم چەن هیچ و پووچی کرد بە شا |
گێژەڵووکە و گەردەلوولی دا بەسەر قاجاریا | کەوکەبی سەد ناسری هاوێشتە ناو گێژی فەنا |
بۆ برووزی جەوهەری ڕێوی ئەفەوتێنێ پڵنگ | پشتی شێری کرد بە جێگەی نیشتنی دێڵە بەبا |
هێندە عەکس و دوون پەرەستە بۆ نەبوونی قانعی | ڕیشە کێشی کرد بەجارێ دەبدەبەی شێری خوا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|