گلەیی لە یار
Appearance
قیبلەم ها نامەرد، قیبلەم ها نامەرد | دەک نامەردت کەن ئازیزەکەی فەرد |
ناپرسی لە حاڵ هەناسان سەرد | بەزەییت نەهات وە ڕوخساری زەرد |
ڕەحمێکت نەکرد بە دڵەی پڕ دەرد | ناترسی لە چەرخ چەواشەی چەپگەرد |
کەڕتێ بە وەسڵێ جارێ بە کارێ | بەسەرم ناکەی بەردت لێ بارێ |
دڵ سەریری تەخت پادشاهیتە | نشینگەی سەتوەت تەختگاهیتە |
بە نووکی برژانگ مژەی تازە ساو | کون کە با بڕوا شەپۆلی زووخاو |
سەر کە بەردەباز ڕێگەی کانیتە | چاو لە جێگەی پێی نەوجەوانیتە |
. . . . . . . . . . | هەتا نەیداوە لە ئەلحەدێ سەنگ |
مەیەڵە ڕەقیب شاد بێ بەکارم | شاد و کام بێ بە دڵەی زارم |
هەر وەخت ئارەزووی نەبوونت کردم | لەمە زیاتر مەجنوونت کردم |
تایێ لە کڵاف خەیاتەی دێزت | کرژ و لوولەکەی عەنبەر ئامێزت |
پێچدە وەگەردن وشکی پڕ بارم | بێنەوە یادم هیجرانی یارم |
نەجاتم بدە لەم دنیای بێ پو | بەڵام بەو شەرتە بڵێی قانع زوو |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|