Jump to content

گوناهیش ئەکەی با پەنهانی بێ

From Wikisource
گوناهیش ئەکەی با پەنهانی بێ (1950)
by پیرەمێرد
305598گوناهیش ئەکەی با پەنهانی بێ1950پیرەمێرد
گوناهیش ئەکەی با پەنهانی بێ با نەزانی تۆ، کەس نەزانی بێ
کە جارێ ناوی خراپیت زڕا هیوای باوەڕی خەڵکت لێ بڕا
کابرایە جارێ درۆی کردبوو درۆزنێ بوو، ئاگر لە ماڵ چوو
عیززەتی نەفسی خۆیشت مەشکێنە واز لە تەمەننای ئاوێنە بێنە
ژووری زستانە پڕ فەرش ئەکرێ میوان قۆندەرەی قوڕی پێ ئەسڕێ
برسێتی ڕەگی هاری پێوەیە کەچی ڕەمەزان هەر لە جێوەیە
برسی وا هەیە کە لە داخی خوا ئەگەر ڕەمەزان بێتە لای ئەیخوا
هی وایشمان هەیە هەشت نۆ نەوع تەعام لەبەر دەمیایە و پێی دەڵێ بێ تام!
لەزەتی خواردن هەر لە دەمدایە لە «دیزەڕەشدا» هەر یەک هەوایە!
ئاخ ئەرکی دیزەی ڕەشمان نەبوایە کێ بە کێی ئەگوت ئەمە پاشایە؟
خۆزگە حەکیمێ بە دڵسۆزییەوە چارەی برسێتی ئەدۆزییەوە
ئەوسا نە «هیتلەر» ئەم شەڕەی ئەکرد نە بۆ نان کەسێ لە برسا ئەمرد

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 685
1942/10/08


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).