گۆرانی شیوەن
Appearance
هامسەران دەردێ هامسەران دەردێ | سەر داوە لە دڵ، یەک گران دەردێ |
ئاخ بۆ دڵسۆزێ، داخ بۆ هامفەردێ | یا یەکێ وەک خۆم، هەناسە سەردێ |
دەس کەینە مل یەک دانیشین بە هەم | تێکەڵ بکەین دەرد، خەم لە بانی خەم |
من بۆ ئەو شیوەن، ئەو بۆ من زاری | بدەین بە سەردا بە بێ قەراری |
بەر پا کەین مەجلیس زایەڵە و ڕۆڕۆ | واوەیلا خەینە سەحرا و کەژ و کۆ |
شمشاڵژەن، شل کە پەنجە لە سەر نەی! | چۆپی چەمەری مقامی وەی وەی |
دەروێش! تۆ دینت، بەرزۆ کە دەفت | بگرە کەمەی دەف، بە هێزی کەفت |
لێ دە لە مقام چەواشەی چەپگەرد | چەپگەردی دەوران، ساحێب موهرەی نەرد |
تارچی! تارمووسکت با ڕیشەی دڵ بێ | مقامێ بڵێ با دڵ خەجڵ بێ |
خۆش خوانان بانگ کەن، هەڵکەنە «قەتار» | فەردی مەولەوی دانەی گەوهەربار |
تەموورەی ناڵە و کەمانچەی گریان | دەهۆڵی حەسرەت، عوودی ئەلفوغان |
هەر یەک لە بەزمێ، هەر یەک لە دەنگێ | هەر یەک هەوایێ، هەر یەک لە ڕەنگێ |
سا بدەنە یەک، بەزمی نەقارە | ئارامتان نەبێ سوبح و ئێوارە |
بەشکم ساکن بێ گڕەی دەروونم | ببرژێتۆ زام جەرگی پڕ خوونم |
سەرم لە وەسواس میحنەت ئازاد بێ | قەڵای مەینەتم یەکسەر بەر باد بێ |
ساتێ سەر بێنم وە بانی سەرین | بیر دەم وە کردار زەمانەی بەرین |
یادێ کەم لە حاڵ یاری دوور وڵات | دوور کەوتەی گەردوون، ڕەهەندەی بیسات |
دەماخم بە بای وەتەن ڕووناک بێ | ئایەنەی دەروون لە خەفەت پاک بێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|