گۆرانی (II)
Appearance
وا بوو بە شەڕ و هەڵڵا، جیهان خرۆشا | لاوانمان لە جێ هەڵسان، خوێنیان جۆشا |
ئاهـ! بۆ پاسی وەتەن | |
دوانزە سوارەی مەریوان، زرێیان پۆشا | ڕوویان کردە مەیدان، قەڵغان لە دۆشا |
ئاهـ! بۆ دەفعی دوژمن | |
ئێمە ئەبێ پێشڕەو بین، بۆ فیداکاری | بە قاسپەقاسپ وەک کەو بین، کەوی بەهاری |
ئاهـ! بۆ بەرزی میللەت | |
پێش کەوین و نەترسین، وەک باوک و باپیر | لە ماڵ و گیان نەپرسین، خودامان دەستگیر |
ئاهـ! بگەینە سەعادەت | |
دەست بدەینە دەستی یەک، بۆ هەموو کارێ | یەکدڵ و یەکزبان بین، لە هەموو شارێ |
ئاهـ! پێی ئەبین بە پیاو | |
ڕۆحمان بکەین بە پەرژین، بۆ خاکی پاکمان | لە دڵی میللەتدا بژین، بە ناوی چاکمان |
ئاهـ! ئینجا دێینە ناو |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|