گیانە گەر مەیلت لەسەر بێ سبەی دیدارت ئەکەم
Appearance
گیانە گەر مەیلت لەسەر بێ سبەی دیدارت ئەکەم | خۆم بەقوربانی دوو چاوی مەست و خومارت ئەکەم |
هەروەکو ساوا ئەکەومە هەڵمژینی گۆی مەمت | نەوسنم سا لێمگەڕێ گەرچی بێزارت ئەکەم |
تۆ گوڵێکی نەشکوفتەی باخی عومری عاشقی | تا ڕەقیب لەداخا بمرێ خۆم بە هوزارت ئەکەم |
زۆر دەمێکە دەردی فیراقت حاڵمی شێواندوە | بۆیە ئێستە تاسەی بۆنی زوڵفی تاتارت ئەکەم |
عشرەتی گیان و دڵ و چاو بەینێکە بێ عوشرەتن | خاتوونی دیوانم وەرە بەسەر کۆمارت ئەکەم |
نێشی زوڵفت ژهری ماری ئەژدەریشی پێوە بێ | شەهدە لام چون عاشقم حەز بە ئازارت ئەکەم |
گەر بە شعاری ناتیقت دڵبەندی وا هەر هەموو | توحفەی غەزەلم قوربانی هەوریەکەی لارت ئەکەم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|