گیپە
Appearance
ئەحمەد، با گیپەت بۆ ئەو تیپە بێ | گیپەت خوارد بێ من، گوپت گیپە بێ |
خۆ من ئەو ساتە هاتبوومە لات | تەفرە بۆ من بوو سفرە بۆ جامات |
وتیان کەللەکەت هێشتا دەیباڕان | ورگتان برنجی کاڵی ئەخووسان |
ئەگەر وەک کەللە مێشکت داتەکێ | ئەبی بە وەزیر فریشکت ئەتەکێ |
وەک کڵاو قازی بێ دروومانی | ئاگری بن دیزەی زۆر بێ ئامانی |
ڕیخۆڵە چەورەی لە خۆت ئاڵاوی | پێچکەی خۆت بەستووە لەجێدا ماوی |
هەر وەک شیلاوگ هەوێنی شیری | لە نووکتەی وردا پەیکانی تیری |
دەستی عیزەتت دائم لە سەر بێ | هەرمێی بەهەشتت ئاودار و تەڕ بێ |
کردەی تۆ و بردەی نادی «مەزڵوم» بێ | خراپەت دیار بێ، چاکەت بن گۆم بێ |
منیش کەشکەکم ئەمڕۆ خوارد بێ تۆ | بەرد هاویشتنە پاداشی کڵۆ |
ئەحمەدی عەزیزئاغاش کە بە نوکتەبێژ و قسەخۆش و بەنەستەق بەناوبانگە، بەم سێ دێڕەی خوارەوە وەرامی پیرەمێردی داوەتەوە، وەرامەکەی هەر لەسەر نامەکەی پیرەمێرد نووسیوە. | |
خاڵەگیان یاخوا ڕووی «بزن» ڕەش بێ | منی ڕووڕەش کرد هەر ئەوەی بەش بێ |
بە خوا ئەوساتەی تۆ تەشریفت هات | من زۆر مەشغووڵ بووم بە بیرما نەهات |
لە جیاتی گیپەی ئاوساوی نەکوڵاو | پێشکەشت ئەکەم دوو پەردە پڵاو |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|