گێرە شێوێن
Appearance
سەر کە خاڵی بێ لە فکری میللەتی قەت سەر نییە | دڵ کە گەرمی تیا نەبێ قەت قابلی دڵبەر نییە |
پیاوەتی ئەمڕۆ بە نووکی خامەیە و نوتقی زوان | ئیدعا موحتاجی شێر و ئەسڵەحە و خەنجەر نییە |
بۆ عروجی نیشتمان و ئەخزی حوڕییەت سەفەر | کوردە ئەمما کام سەفەر سەیرانی سەر بەبەر نییە |
شێر لە خوێنی خۆی گوزەشتی کرد و نەعرەی هەڵبڕی | ڕێوی ئەمری کرد کە نۆبەی نەعرەتەی حەیدەر نییە |
گێرە شێوێنێ کە نەیهێشت سوڕی ڕاستی قەت بدەین | خۆی بنەی بێکار و ئیشە، قەت خەتای سەر پەڕ نییە |
کەمتیار هەروا لەسەر فکری «قوزی» قیمەت بکا | سەد پڵنگ لەت لەت کرێ ئەو داخڵی دەفتەر نییە |
وا چەقەڵ باوی نەما ئێسقانی مرداری بڕا | قانعی بۆچ لە فکری نانی بێ پڕ گەڕ نییە؟ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|