Jump to content

گەردشی جیهان ڕوو لە چەوتییە

From Wikisource
گەردشی جیهان ڕوو لە چەوتییە (1950)
by پیرەمێرد
305854گەردشی جیهان ڕوو لە چەوتییە1950پیرەمێرد
گەردشی جیهان ڕوو لە چەوتییە ڕۆڵەی ڕوو لە ڕاست هەڵس و کەوتییە
هەرچی دێتە ناو بە گەڕ و گوڕە وەک قەمەی عەجەم بە دوو لا بڕە
ئەوانەی چەوت و خوێنڕێژن وەک شیر ئەیانبستنە پشت بە جوان و بە پیر
هەڵیان ئەکێشن دەمیان ماچ ئەکەن مەرەزەی عومری پێ سەرپاچ ئەکەن
هەر ئەو شیرەیشە کە دەست دوژمن کەوت دای لە خاوەندی پێشووی سەری کەوت
هەزار بار ئەڵێن: شیر بێ وەفایە کەچی، هەر کەچی لە برەودایە
ئەم کەچ ڕەوییەی ئەم کەچ بینانە ئەڵێن: نیشانەی ئاخرزەمانە
ئەیانگوت ئیتر نۆرەی جەجاڵە بە فیشاڵ دەرچوو ئەم گڕوگاڵە
تەرسی کەرەکەی جەجاڵ خورمایە هەر بۆ خورمایە خەڵکی لە دوایە
ئێمە خورمایشمان هەیە و نایکڕن لە هەر سێ لاوە هەر بە نەوت خڕن
سا، باوە گوڕگوڕ شەخسەکەی خۆمان ڕووناکییەکت ببێ بۆ خۆمان

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 899


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).