گەردوون
Appearance
وا دیسان گەردوون هاتە قین و قار | باران ئەڕژێنی وەک هەوری بەهار |
ئاخۆ کام وڵات ئەکا یەختە سار؟ | یا کام دڕک و داڵ ئەکا بەگوڵزار؟ |
ئیشی هەر وایە دەورانی غەددار | |
ساڵێ من دەم وشک تۆ تێر ئاو ئەکا | ساڵێ ویشکە دێم بە بەراو ئەکا |
ساڵێ باش فەلا نان بڕاو ئەکا | ئاها، کە فەڵەک شاڵ و جاو ئەکا |
لەسەر هیچ بارێ ناگرێ قەرار | |
کا ئەدا بەسەگ ئێسقان بە بارگیر | پیرێژن بۆ کوڕ کچ ئەدا بە پیر |
پارە بۆ ڕەزیل دەس بڵاو فەقیر | وەحشی بەدڵ خۆش عاقڵ مەند و زویر |
فەڵەک هەی نەژی لەڕووی ڕۆزگار | |
چەندە قین و قار ناحەق ئەنوێنی | دڵی چەند هەژار بێ هیچ ئەشکێنی |
پشت لە پیاو ئەکا تا پیاو ئەدوێنی | بە چۆلەکەی حیز واشە ئەڕفێنی |
دەک پشتت شکێ چەرخی چەپ کردار | |
تۆ هەر ئەو چەرخەی قەیست مەجنوون کرد | کەللەی فەرهادت وەجامی خون کرد |
چەن نەوجەوانت تۆ سەرنیگوون کرد | خاکی کوردانت وە بێستوون کرد |
سینەی خوسرەوت دڕی تا بە خوار | |
قانع لەدەس چەرخ چەپگەرد چی ئەکەی؟ | هانا و هاوارت بۆ لای کێ ئەبەی؟ |
ئەگەر ڕاس ئەکەی تێکۆشە سا دەی | ئەم ڕێگە دوورە بەڵکوو بکەی تەی |
بۆ کوردی مەزڵووم بکەویتە کار |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|