گەرمای هاوینە گەرمەی میوەیە
Appearance
گەرمای هاوینە گەرمەی میوەیە | ئاخ میوە ئەمساڵ شەرای پێوەیە |
کاڵەک گران بوو تێرم لێ نەخوارد | کەچی کوتوپڕ گەرمای تی بنارد |
خوا نەیداوینێ ساڵێ ئۆخەی کەین | شادی بێ و تاڵی نەکەوێتە بەین |
ئێستا وەختێکە بە خۆشی و سەیران | هەموو ئێواران بچینە سەر بێستان |
کەچی بە هیچە بۆ قینەبەری | لە خۆش ڕابواردن خۆ دەکەین بەری |
عەیزاغا و میرزا زیندوو بوونەوە | شێرزاد و شێرخان تێک هەڵچوونەوە |
ئەوە چاکی کرد بێ لایی نواند | لای «معاویە» تیکەی خۆی ئەگلاند |
نوێژی لە پشتی «عەلی»یەوە دەکرد | کە بوو بە هەڵدا ڕای کردە سەر گرد |
خۆ من نەوسنم بەڵام ئەو نانە | کە بۆنی لێ بێ نایخۆم گرانە |
لە پشت کەسەوە جەماعەت ناکەم | بۆ وڵاتەکەم بە هیوای چاکەم |
هەڵدایشم ناوێ بۆی بچمە سەر گرد | ئاخ هەموو لایێ وەک منیان دەکرد |
ئێمە کە لەسەر هیچمان نەکردن | دوو کەس دەمێنێ شایستەی مردن |
خۆزگە بۆ چاکی وا یەک دەکەوتین | بە هیچ قووەتێ دانەدەکەوتین |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 449
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|