Jump to content

گەرم تر لە تین، کەنار و بۆسە

From Wikisource
گەرم تر لە تین، کەنار و بۆسە (1950)
by پیرەمێرد
305425گەرم تر لە تین، کەنار و بۆسە1950پیرەمێرد
گەرم تر لە تین، کەنار و بۆسە ساردتر لە تەرزە دڵی مەئیووسە
زۆر دڵ مەدەرە مەسنەدی دنیا تا سەر نەدراوە بە تۆ بە تەنیا
نەخوازەڵڵا وا بە مەنسووبی بێ شەرتی ئیستیحقاق نامەحسووبی بێ
لەگەڵ قابینە پێویست بوو گۆڕرا هەر وەک «ڕیدینکۆت» مەنسووب داکەنرا
ئەوسا هەناسەی سارد وەک ڕەشەبا نامەی ئۆمێدت بە بادا ئەبا
خوا دایتێ ئەهلی عیلمت پێ بڵێن بە چرای «گەرچەک» لەدووت ئەگەڕێن
ئەگەر کەم خۆری داییم خۆر ئەبی «ئینتەلا» ناکەی خاوەن زۆر ئەبی
خۆ ئەگەر چاوت لە دمبەی چەور بێ ڕۆژێ دێ سزات بە کلکە تەور بێ
بەهار هات دیسان دیجلە هەڵدەسێ قەسری نزیک ئاو خەڵک لێی ئەترسێ
با وجود دیجلە زنجیر کراوە ئەو هێز و گوڕەی بەرووی نەماوە
بەڵام تۆ نابێ لە ئاو ئەمین بی تۆفان لە یادە، دەبێ تێبین بی
بەمانە ئەڵێن: واتەی بێهوودە غەیرەز خواستی خوا هەموو بێسوودە
خوا بێ قەزای کا خوایش کردەی وایە ئەوەی ئەو دەیکا بە عەقڵا نایە
تەلیسمی جامی چل کلیل دەرکەوت کەر ئێسقان و سەگ کای کۆنەی بەرکەوت

ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 516
1937/03/01


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).