گەر بەیازی عارزت دەرخەی
Appearance
تا شوعاعی کوڵمی سوورت دەرکەوێ شەسپەڕ چییە؟ | یا لە بەینی دوگمەوە سینەت ببێ مەڕمەڕ چییە؟ |
غەمزە بازی ئاسکەکەی دەرگانەکەت گەڕوو بدا | تازە ئەسپی هاڵەدار و یا ئوڵاخی لەڕ چییە؟ |
پەرچەمی بۆ عەنبەری زوڵفت ئەگەر زاهیر ببێ | نەرگسی بێ بەرگ و ڕووت و سۆسەنی بێ فەڕ چییە؟ |
شاهبازی چاوی مەستت چنگ بخاتە سەید دڵ | مژگرە یا کوندە بوو یاخۆ شەهێنی گەڕ چییە؟ |
گەر بەیازی عارزت دەرخەی لە ژێر چارشێوی ڕەش | بەفری کوێستانی چ جلوە تەرزە لوکەی تەڕ چییە؟ |
وەختێ عاشق مەستی دەردی دڵ ئەبێ باکی نییە | تازە بەدگۆیی ڕەقیب و فتنەیی بێ گەڕ چییە؟ |
قانعی گەر بێ جەماڵی دڵبەری خۆی دەس کەوێ | پووڵە سوورەی بێ ڕەواج و درهەمی بێ زەڕ چییە؟ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|