گەر وا بێ هەتا سەر لە فەلەک خێرێ نەبینم
Appearance
گەر وا بێ هەتا سەر لە فەلەک خێرێ نەبینم | ئەوا بە خوا ئیتر حەقمە ئەگەر چاوم بگریێنم |
چیم دیوە؟ بە چی بم؟ بە چی بووم و بۆ چی هاتووم؟ | دونیایە لەلام هیچە، نەما تاقەتی ژینم |
سووتاوە هەموو عەزوێ لەناو خانەیی سینە | ناکولێتەوە وریا بە نەدەی دەس لە برینم |
ناکەم گلە هەرگیز لە کەم ئەوزاعی ئەگەرچی | سەرپۆشی سەرم بۆتە سەما فەرشە زەمینم |
- - - - - - - - - - - - - - | ئەم دەردە سەبەب بوو شەو و ڕۆژ خانەنشینم |
وەڵڵاهی بەدەم ناڵەی شەو ئاهی سەحەرگاهـ | زووخاو ئەڕژێنم وەرە بڕوانە سەرینم |
بۆ من نەبووە ڕەحمی ئەبەد چەرخی بەد ئەخلاق | مەغدوورییەتی تیا بێ بەڵێ لەولایە ئەمێنم |
شەوگاری خەزان دوور و درێژ یار و ئەنیسم | کۆرپەی غەمە یا ڕەببی نەکەی مەرگی ببینم |
تا دەوری فەلەک وا بێ، بە کامی ئەم و ئەو بێ | وەڵڵاهی منیش گۆشەنشین مات و حەزینم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|