گەشتی لالەزاری حوسنت پیرەمێرد بورنا ئەکا
Appearance
گەشتی لالەزاری حوسنت پیرەمێرد بورنا ئەکا | تەلعەتی خۆری ڕوخسارت نابینا بینا ئەکا |
هەی فیدای یەک مەرحەبات بێ گەنجینەی ئەشعاری من | چونکە لەفزی شەکەربات سیحری مەولانا ئەکا |
ئەو خودایە هەر ئەوەندە ناسکی خولقاندویی | گەوجە ئەو کەسەی گەردنت تەشبیهـ بە مینا ئەکا |
هەرکەسێ بێت و بڵێ میسلی سەرووە قامەتت | سەری دای لە بەرد کە چونکە قسەی بێ مەعنا ئەکا |
تەنیا لوتفێکت بەسە بۆ منی سەوداسەرت | لێوی موشتاقم ئارەزووی ماچێکی گۆنا ئەکا |
با حەپەی بێ موددەعی سەگ ئاسا گوێی پێ مەدە | ئەوە کردوویە بە پیشە دۆست بە گژ ئاشنا ئەکا |
تۆ بەو نازەنینی خۆتەوە نەتلاواندمۆ دەفعەیە | بۆیە ناڵەی قەلبی ناتیق لە زیڕەی زوڕنا ئەکا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|