گەنەی پەیدا بوو ئەم بێر و کۆزە
Appearance
گەنەی پەیدا بوو ئەم بێر و کۆزە | قەزای دیزەیە وا کەوت لە گۆزە |
گوێرەکەیەکی لەڕ کەوتە پەموو | گاگەل بە زیان ناوبران هەموو |
لافاو دار و بەرد تێک ئەڕووخێنێ | قەزا لە قەزا تۆڵە دەسێنێ |
من ماسیم نەهێشت لە ئاوی زەڵما | کەچی لەشی تەڕ بۆ خەڵکی تر ما |
من شەکر و ڕۆنم ئەکرد بە حەڵوا | کەچی بۆ خەڵکی ئەبوو بە لوا |
پێنج و دوو ڕۆژە خەوی ڕاگوزەر | هەر کەسە دەورەی خۆی دەباتەسەر |
ئەی دنیای فانی کاروان سەرا ڕەنگ | نیمێ بە دڵ شاد نیمێ بە دڵ تەنگ |
لایێ چل فەردەی شەکراو بەش ئەکا | لایێ تۆپەڵێ قوڕەڕەش ئەکا |
خوا هەر ئەو خوایە قەلەندەرخانە | ئێستا چۆن بووە وەک «چروستانە» |
کاڵەکم هەموو لە ژووردا تەپی | خۆم بۆ سەرچۆپی چوومە ناو قۆپی |
خوا یار بێ هەموو دێنەوە کایە | سەبری پێدەوێ ئەمە دنیایە |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 495
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|