Jump to content

یادی «مەحموود پاشای جاف»

From Wikisource
یادی «مەحموود پاشای جاف» (1950)
by پیرەمێرد
306200یادی «مەحموود پاشای جاف»1950پیرەمێرد
وادەی خێڵە و خوار ئێلی جافانەن دەمی گەرمەسیر دەشتی شیروانەن
لە براکانم کەسیان نییەن یار وەک جاران سوار بن بۆ ڕاو و شکار
هانا، برایان شوێن نادیارم ڕۆ سێ پڵنگ هەیبەت شێر شکارم ڕۆ
سێ شاهین، سێ باز شیروانی ماوا فەلەک لە زۆریان کەوتبووە داوا
ئای سلێمان بەگ عەداڵەت پیشە لە دێوی کێوی قاف بێ ئەندیشە
ئەو شۆڕەسوارە زینەتی زینە ئەو حاتەم هیممەت سەرحەدنشینە
چابوک سواری بە ناو و داو بوو لە شیروانەدا هات هاتی ڕاو بوو
ئێستا نادیار سەر ڕووی بیساتە لە دوای ئەو عەشرەت ڕووی لە نەهاتە
هێجگار فەتاح بەگ ئەو ڕۆستەم ڕەنگە ئەو پیلەتەنەی شێوە نەهەنگە
ئەو شاباز هیممەت ئەو هەڵۆ قینە ئەو شان و باهو ئەو سەهمگینە
سەرتاپا بڵند وێنەی فەرامورز ئەهاتە لەرزە لە نەعرەی ئەلبورز
ئەوی تیا نییە دەشتی شیروانە بۆیە لە لای من چۆڵ و وێرانە
ئاخ بۆ قادربەگ دۆستی مەولەوی گەردنکەچی بوون شێری سەر زەوی
هەر ئەو زانیویە شینی بۆ بکا هەر بەیتێک جامێک فرمێسک لە تەکا
خانمان خەریک شین و هاوارە داخی فەتاح بەگ لەسەر گشت بارە
ئاخ لاڵ بم لە کوێن شۆڕە سوارانیان بێدەنگ و ئاهەنگ گەلی یارانیان
بەو خوایە فەلەک گەر برای ئەمرد بە ناڵە دنیای هەراسان ئەکرد
دەستی نەئەچوو بە مەرگی جوانمان وێران نەدەبوو جێی خان و مانمان
خۆی کەسی نییە و جەرگی بێ ئێشە مەرگی مەردانی کردووە بە پیشە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).