یاری نازدار
Appearance
فیراقی یاری نازدارە ئەساسی بێقەراریمە | خەزانی عومری بێمایەم لە فەسڵی نەوبەرهاریمە |
فەلەک وا تەفرەقەی کردم لەسەر جێگە و مەقامی خۆم | نە هەر جارێ کە ئەم جارە ژمارەی سەد هەزاریمە |
زەمانە وا چرای بەختی کوژانوومۆ بە یەکجاری | ئەڵێ تۆشەی قەبرسان و شەوی جومعەی مەزاریمە |
لە تاریکی خەم و دەردا سروشکم ڕێ بە کۆش نابا | بە واژوونە بەسەر شانا فوارەی ئەشکباریمە |
ئەگەر وەعدەم بە مەحشەر پێ بدا دولبەر گەلێ شوکرم | لەسەر پردی سیراتیشا خەیاڵی ئینتیزاریمە |
بە هیجرانت ئەگەر قەتڵم نەکەی بێ میننەتە ئەی شۆخ | لە وەسڵا ڕۆح ئەبێ پێشکەش بکەم گەر لافی یاریمە |
پەیاپەی بەندی دڵ دەردێنێ، خۆیشم قەت لە خۆ ناگەم | کە چون من دائیمەن مەیل و خەیاڵی سەنگساریمە |
تەنەببوهـ گەر نەبم هەرگیز مەکەن مەنعم بە زەخمی دڵ | بە دینم قانعا عەینەن نیشانەی کوردەواریمە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|