یار بە شوعلەی شەوچراغان قەسدی سوتانم دەکا
Appearance
یار بە شوعلەی شەوچراغان قەسدی سوتانم دەکا | هەم بە غەمزەی چاوی بازی تیرەبارانم دەکا |
وا بزانن من بە غەیری وی ناحوببێنم چ کەسێ | ویش ئاوا بە قسەی ڕەقیبان قەتعی ئیحسانم دەکا |
ناڵەو و زاری لە باغان بولبولان کەتنە خرۆش | یار کە تەرکی مەڕحەبای کرد غاڕەتی جانم دەکا |
من لە دەورانی فەلەک دا نەبووە بیبینم چ جار | هەر فەلەک وا مەنعی ڕوئیەی ماهی تابانم دەکا |
عاشقان کەوتینە ناڵە جارەکێ ڕەحمی نەکرد | عاجزم قەلبم سوتایە تەمعی ئێسقانم دەکا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|