یار لەبەر نازی جوانی مامزە، سا ڕەم دەکا
Appearance
یار لەبەر نازی جوانی مامزە، سا ڕەم دەکا | یا لە ناڵەی عاشقانە ڕوو لە عالەم کەم دەکا |
لەعلی لێوی شاهیدە موڵکی دڵم خاسی ئەوە | حەقیەتی بەو خاتەمە دەعوایی جامی جەم دەکا |
ئاهی سینەی عاشقانە وا جیهانی گرتووە | لەو بزانە گەر دەماوەند بەعزە جارێ تەم دەکا |
ڕوو وو خاڵی ڕەونەقی لالە و وەنەوشەی ساندووە | لالە داغدارە، وەنەوشەش بۆیێ هەر ماتەم دەکا |
من ئیجارەی خەرمەنی غەم بۆ دڵی مسکین دەکەم | سووئی تالع دێت و هیجرانی لەسەر من زەم دەکا |
دڵ ئەمەگدارە و کەچی مەحبووبە ئازاری دەدا | خەڵقی بۆ بیگانە وایە، ئەو لەگەڵ مەحرەم دەکا |
سافییا دڵ مائیلی تەنهایی بێ عەیبی نییە | عیللەتی سەودایەتی هەر حەز لە جێی بێغەم دەکا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|