یەکێ بۆ وەرع و سیواکە
Appearance
عەجایب شوکری حەق ناکەی لەبەر ئەم نیعمەتە چاکە | وەرە سەیر و تەماشاکە کە چاوت چەندە ڕووناکە |
دیانسازێ بەچەن لیرە دیانت بۆ دروست کاتۆ | ئەڵێی ڕەحمەت لە بابی بێ دەس و کاری گەلێ پاکە |
ئەگەر کوێر بێ بە سەد لیرە حەکیمێ چاکی ناکاتۆ | بە بەخشش یا بزانە خوا خوایی بێکەس و تاکە |
هەموو ئەنعامی پێداوین هەتا شوکری بەجێ بێنین | ئەگەر مەیلت بە قلیانە و ئەگەر مەیلت بە تریاکە |
دروستی کردوە دارێ لەبۆ ئەسپابی دنیا و دین | یەکێ نەی بۆ سەفا و بەزم و یەکێ بۆ وەرع و سیواکە |
لەلای ئەدنا پیاوی خوا چ نەوشیروان، چ گاوانی | لەلای حەق ئەم هەموو دنیا بەقەد یەک زەڕڕە خاشاکە |
کە تۆ وا واعزی قانع لەبۆ خۆت بۆچی بۆ دنیا | دڵت پڕ ئاهـ و ناڵینە، دوو چاوت سوور و نمناکە؟ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|