ئاقیدەی شێخ سەمیع/«سُبحانَ مَن لا یُشغِلِهُ شاغِلٌ وَ لا تَغلُظُ مِنهُ المَسائِلٌ»
Appearance
خالیقی خێرە و خالیقی شەڕڕە | خالیقی نەفعە و خالیقی زەڕڕە |
ئەو بێشەریکه، هەم بێوەزیرە | بێ میسل و شیبهە، هەم بێنەزیرە |
قەدیم هەر بووە، ئەو ئەزەلییە | باقی هەر دەبێ، ئەو ئەبەدییە |
هیچ نەقس و تەغییر، گۆڕانی نابێ | هەر وەک بێعەیبە، هەر دەبێ وابێ |
ئێمەی خوڵقاندوە بۆ تاعەتکردن | نەک وەک حەیوانات بۆ خەو و خواردن |