Jump to content

ئاقیدەی شێخ سەمیع/باسی سیفاتی خودا

From Wikisource
بێینە سەر باسی سیفاتی خودا حەوتیان: قەدیمن لەوی نین جودا
حەیی و زیندووە هەرگیز نامرێ عالم بە ئەشیا هەر چی بکرێ
سەمیع و بەسیر دەبیێ و دەبینێ لە دوور و نزیک، لەژێر زەمینێ
قادر و مورید لە زۆر و لە کەم چی حەزکا ئەیکا، خەلق لە عەدەم
ساحێب کەلامە نەک بە حەڕف و دەنگ یەک زاتی لەتیف بێجیسم و بێڕەنگ
لەژوور هەموو شتێک عەڕشی ئەعزەمە لەوێش بەرەوژوور فەزای عەدەمە
لەژێر حەوت عەرزان چییە، جەهەننەم لەوێش بەرەوژێر فەزایی عەدەم
وەک فەزای عەدەم ئینتیهای نییە زات و سیفاتی هەر وەکوو وییە
لە فەزای عەدەم تا فەزای عەدەم هەرچی تێیدایە لە زۆر و لە کەم
لە ئەووەڵ ئەو بوو، هێچ مەوجوود نەبووە سەرپاک لە نەبوو، ئەو خەڵقی کردووە
هەرچی زیڕوحێ نەفەس هەڵێنێ ئەو نەفەسانە ئەو ئەیخوڵقێنێ
هەر لە بزووتنیان تا ساکینبوونیان لە ختووڕاتی دڵ تا هاتوچوونیان
چی نەیخوڵقێنێ هیچ مەوجوود نابێ هەموو شتێ دەبێ خەڵقی خودا بێ
لە زەڕەخاکێ، تا چڵەگیایێ لە جوزئیاتێ، پەلکەگەڵایێ
قودڕەتی خودای گەر لەگەڵ نەبێ بە چاوقووچانێک پاک عەدەم ئەبێ
هیچ خەو و غەفڵەت، وەنەوزی نییە چی تۆ خەیاڵ کەی، خیلافی وییە
بەوەی بزانین کە بێمەکانە جێی نە لە ئەرزە، نە لە ئاسمانە
هیچ مەکان نەبووه، هەر قەدیم بووە ئیحتیاجی بە هیچ مەکانێ نەبووە
ئێستاش هەروەها ئیحتیاجی نییە ئەگەر موحتاج بێ، بۆ ئەو نەقسییە
هەموو زێڕوحێ هەریێک بە حاڵێ گەر لێی داوا کەن هەریێک سوئالێ
بە جارێ پاکیان جێبەجێ ئەکا هیچ پاش و پێش و تەئخیریان ناکا
سەرپاک ئەیزانێ لێی غەڵەت نابێ ئەگەر وانەبێ، چۆن دەبێ خوا بێ