ئاقیدەی شێخ سەمیع/باسی بەهەشت و جەننەت
Appearance
مەدحی بەهەشتێ نایێتە گوفتار | «جَنَّاتٌ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ» |
مەعلوومە بەهەشت هەشت تەبەقەیە | ئەو هەشت تەبەقە سەد دەرەجەیە |
هەر کەس تەڵەب کا ماقووڵیی دنیا | لەو دنیا ڕوتبەی تەنەززول ئەکا |
بەعزێکی قەسری ئاڵتوونی ڕووتە | بەعزێکی زێوە، بەعزێ زمڕووتە |
بەعزێ یاقووتە، دوڕڕی سپییە | بەعزێ غەیرەز خوا، نازانێ چییە |
دیواریان سافە وەک بلوور پاکە | مەنعی دیتنی هیچ شتێ ناکە |
لەنێو قەسراندا تەختی گەوهەرە | هەریێک حەفتا نەوع فەڕشیان لەسەرە |
لە ڕەنگ و بۆدا، یێک لە یێک چاکتر | هەریێک حۆریێکی وا لەسەر حازر |